كێوی كوله‌نگ چییه و ئێران چی تێدا حه‌شارداوه؟
وێستگه‌نیوز –
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی بۆردوومانكردنی كێوی كوله‌نگ-ی كرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هاتنه ده‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامی وێرانكه‌ر ده‌كه‌ن گه‌ر تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات... ئه‌م كێوه چییه، و تاران له ناوه‌وه چی تێدا حه‌شارداوه؟
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی ئێران له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی CNN، هۆشداریی دا له‌وه ئێران "وه‌ڵامێكی وێرانكه‌ر" ده‌داته‌وه ئه‌گه‌ر تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی بۆ هێرشكردنه سه‌ر كێوی كوله‌نگ (Kuh-e Kolang) جێبه‌جێ بكات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به سی ئێن ئێن-ی وتووه كه "ئه‌گه‌ر تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌كانی جێبه‌جێ بكات، وه‌ڵامێكی وێرانكه‌ر ده‌ده‌ینه‌وه، سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كانی ناوچه‌كه‌ش باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن".
رۆژی دووشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ له میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی "The Hugh Hewitt Show" هۆشداری دابوو كه چیای (Pickaxe Mountain) كه به زمانی فارسی به كێوی كۆله‌نگ ناسراوه، له لیستی ئامانجه‌كاندایه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا "به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه" به‌م زووانه بۆردوومانی ده‌كات.
تره‌مپ وتی: "هیچ چالاكییه‌ك له‌وێ به‌دی ناكه‌ین. دۆخی ئه‌وان سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌یان باش نییه. هه‌ر جارێك كه گوێمان لێی ده‌بێت بۆردومانی ده‌كه‌ین و هه‌ر بۆیه‌ش حه‌ز ناكه‌ن باسی بكه‌ن. به‌ڵام پێده‌چێت به‌م زووانه تاڕاده‌یه‌ك بۆردوومانی (Pickaxe Mountain) بكه‌ین".
سه‌رچاوه ئێرانییه‌كه بانگه‌شه‌كانی ئه‌مریكای سه‌باره‌ت به چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كان له كێوی كوله‌نگ به "ناڕاست" وه‌سف كرد.
كێوی كوله‌نگ ده‌كه‌وێته باشووری تاران له نزیك دامه‌زراوه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی نه‌ته‌نزی ئێران و له قووڵایی چیای زاگرۆس له شوێنێكی زۆر ستراتیژیی و قایمدایه.
PM:04:51:14/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 1328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت