تره‌مپ: ئه‌مشه‌و سبه‌ینێ به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه له‌ئێران ده‌ده‌ین
وێستگه‌نیوز –
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی له دیدارێكی رادیۆییدا له‌گه‌ڵ Hugh Hewitt رایگه‌یاند كه:
*یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئێران تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بوو، به‌ڵام پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بوون و لای ئێمه كۆتایی هاتووه.
*ئه‌مشه‌و سبه‌ینێ به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه له‌ئێران ده‌ده‌ین.
*په‌یوه‌ندی من له‌گه‌ڵ نه‌تانیاهۆ زۆر باشه، هه‌ندێكجاریش له‌گه‌ڵیدا ناكۆكم و پێشم وتووه.
*ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران شێتن... به لای ئه‌وانه‌وه، رێككه‌وتنه‌كان ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی پێشێل بكرێن.
*ئه‌وان خه‌ڵكێكن كه به هیچ شێوه‌یه‌ك متمانه‌یان پێ ناكرێت.
*راشكاوانه ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر ببنه خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی، له ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا به‌كاری ده‌هێنن.
*ئێمه سێ له پێگه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌وانمان وێران‌كرد، به‌ڵام ئه‌وان پێگه‌یه‌كی چواره‌میان ده‌ستكه‌وتووه، ڕه‌نگه له چیای ته‌ور (جبل فأس).
*چیاكه ده‌كه‌وێته نزیك وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی نه‌ته‌نز له پارێزگای ئه‌سفه‌هان له ناوه‌ڕاستی ئێران.
*پێش ئه‌وه‌ی بچنه ناو رێككه‌وتنێكی دیكه‌وه، ئایا سوور ده‌بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پشكنه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی بچنه ناو ئه‌و تونێله زۆر قووڵه‌وه؟
*بێگومان. ئه‌وان ئه‌وه‌یان نییه چونكه ئێمه چاومان هه‌یه... چاومان زۆر له‌سه‌ریه‌تی - به‌ڵام پیك ئاكس ئامانجێكی گونجاوه بۆ لێدانێكی گه‌وره و به‌هێزی ڕاسته‌وخۆ له ده‌رگای پێشه‌وه‌ی.
* ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان دژی ئێران ده‌كرێت له دوو بۆ سێ هه‌فته به‌رده‌وام بن.
PM:11:53:13/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت