"ئه‌مریكا سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی و ئاسمانی ئێرانی كرده ئامانج"
وێستگه‌نیوز –
ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆس له زاری سه‌رچاوه ئاگادارهكانهوه بڵاویكرده‌وه كه چه‌ند كاتژمێرێك له‌مه‌وبه‌ر سوپای ئه‌مریكا چه‌ندین هێرشیان بۆ سه‌ر سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی و ئاسمانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجام داوه.
باراك راڤید په‌یامنێری ئه‌كسیۆس له پلاتفۆڕمی (X) له زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكییه‌وه نووسیویه‌تی "هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌له‌مه خێراكانی سوپای پاسدارانیان له چه‌ند خاڵێك له ده‌وروبه‌ری گه‌رووی هورمز كردووه‌ته ئامانج".
هاوكات هه‌واڵه نێوخۆییه‌كانی ئێران باس له‌وه ده‌كه‌ن ده‌نگی ته‌قینه‌وه له به‌نده‌ر عه‌باس و دوورگه‌ی قیشم بیستراون و پارێزگاری قیشم-یش هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر دوورگه‌كه پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و به ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی ئێرانی وتووه كه 10 بۆ 11 موشه‌ك به‌ر دوورگه‌ی قیشم كه‌وتووه و هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئامانجه سه‌ربازییه‌كان بوون و هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
پێشتر سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاندبووو كی شه‌وی رابردوو 140 ئامانجی سه‌ربازیی له ئێران بۆردوومان كردووه. هاوكات ئێرانیش به هێرشكردنه سه‌ر چه‌ند وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تۆڵه‌ی ئه‌م هێرشانه‌ی كرده‌وه.
PM:09:01:12/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت