سوپای ئه‌مریكا: گه‌رووی هورمز كراوه‌یه و ئێران كۆنتڕۆڵی ناكات
وێستگه‌نیوز –
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا (سێنتكۆم) له پلاتفۆڕمی (X) په‌یامێكی راگه‌یاند و و تیایدا هاتووه كه:
*ته‌نگه‌ی هورمز كراوه‌یه بۆ هه‌موو كه‌شتییه یاساییه‌كان و هاتووچۆی ده‌ریایی به بێ پچڕان به‌رده‌وامه.
*هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه جێگیركراون و له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدانبۆ دڵنیابن له ئازادی هاتووچۆی ده‌ریاوانی.
*ئێران به‌رده‌وامه له رێوشوێنه بێ پاساوه‌كانی كه دوژمنكارانه‌ن و خۆیان له ده‌ستدرێژی و هه‌راسانكردن و هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌بیننه‌وه.
*ئێران كۆنترۆڵی گه‌رووی هورمز ناكات و هاتووچۆی ده‌ریاوانی له گه‌رووه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رده‌وامه.
راشیگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا ئاسانكارییان كردووه بۆ تێپه‌ڕاندنی زیاتر له 800 كه‌شتی و گواستنه‌وه‌ی زیاتر له 400 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو له رێگه‌ی گه‌رووی هورمزه‌وه. هه‌روه‌ها له ماوه‌ی حه‌وت رۆژی رابردوودا زیاتر له 140 كه‌شتی به‌م رێڕه‌وه ئاوییه ستراتیژییه‌دا تێپه‌ڕیوون.
PM:04:23:12/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت