لیندسی گراهام سیناتۆری دیاری ئەمریکا و دۆستی نزیکی کورد کۆچی دوایی کرد


وێستگەنیوز-

نوسینگەی لیندسی گراهام، سیناتۆری دیاری پارتی کۆماری لە ئەمریکا، بە رەسمی رایگەیاند کە ناوبراو ئێوارەی شەممە 11ی تەموزی 2026، دوای ململانێیەکی کورت لەگەڵ نەخۆشییەکی کتوپڕ، لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.


لیندسی گراهام یەکێک بوو لە کەسایەتییە هەرە کاریگەرەکانی ناو کۆنگرێسی ئەمریکا و وەک هاوڕێ و راوێژکارێکی نزیکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە دۆسیەکانی سیاسەتی دەرەوەدا دەناسرا و رۆڵێکی بەرچاوی لە دارشتنی بڕیارە سیاسییەکاندا هەبوو.

لە سەر ئاستی کوردستان، گراهام بە یەکێک لە "دۆستە دڵسۆز و کاریگەرەکانی کورد" لە ناو کۆنگرێسی ئەمریکادا هەژمار دەکرا، ناوبراو هەڵوێستی توندی هەبوو بەرامبەر بەو هێرشانەی دەکرانە سەر ناوچەکانی رۆژاوای کوردستان و لەو چوارچێوەیەشدا پڕۆژەیاسایەکی تایبەتی بۆ پاراستنی کورد پێشکەش بە کۆنگرێسی وڵاتەکەی کردبوو.

کۆچی دوایی ئەم سیناتۆرە کۆمارییە لە کاتێکدایە، کە لە ماوەی ژیانی سیاسی خۆیدا چەندین جار داکۆکی لە مافەکانی گەلی کورد و قوربانیانی جەنگ کردووە و بە یەکێک لە دەنگە هەرە بیستراوەکانی ناو واشنتن دادەنرا کە پشتگیری لە دۆزی کورد دەکرد.


AM:09:41:12/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت