سوپای ئه‌مریكا: ئێران گه‌رووی هورمز كۆنترۆڵ ناكات
وێستگه‌نیوز –
سوپای ئه‌مریكا بانگه‌شه‌كانی ئێرانی له باره‌ی كۆنترۆڵی تاران به‌سه‌ر رێڕه‌وی كه‌شتیوانی له گه‌رووی هورمزدا ره‌تكرده‌وه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئێران ئه‌و رێڕه‌وه ئاوییه گرنگه كۆنترۆڵ ناكات.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (CENTCOM) له پلاتفۆرمی X رایگه‌یاند كه میدیای ده‌وڵه‌تی ئێران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه تێپه‌ڕین به گه‌رووی هورمز ته‌نها له رێگه‌ی ئه‌و رێگایانه‌ی ئێران دیاری كردووه، رێگه‌پێدراوه.
سێنتكۆم له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "ئێران گه‌رووی هورمز كۆنترۆڵ ناكات"، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له سه‌ره‌تای مانگی ئایاره‌وه هێزه‌كانی ئه‌مریكا هاوكارییان كردووه بۆ تێپه‌ڕاندنی زیاتر له 800 كه‌شتی بازرگانی و 380 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو له‌م رێگا گرنگه بازرگانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌دا.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه كه گرژییه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران له‌سه‌ر ئازادی كه‌شتیوانی له گه‌رووی هورمز روو له هه‌ڵكشان ده‌كات، ئه‌مه‌ش دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان بۆسه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی ناو گه‌رووه‌كه، كه ئه‌مریكا به هێرشی راسته‌وخۆ بۆسه‌ر ئامانجه‌كان له ناوخۆی ئێران، وه‌ڵامی دایه‌وه.
واشنتۆن پێداگری ده‌كات كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به ئامانجی دڵنیابوونه له‌وه‌ی كه گه‌رووه‌كه به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه بۆ كه‌شتیوانی نێوده‌وڵه‌تی، له كاتێكدا تاران پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مافی خۆی پیاده‌ده‌كات له رێكخستنه‌كانی جموجوڵی بازرگانی له گه‌رووی هورمز به‌پێی مه‌رجه‌كانی.
AM:11:35:10/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت