سوپای ئه‌مریكا كۆتایی هاتنی هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی دژی ئێران راگه‌یاند و ئامانجه‌كانی ئاشكرا كرد
وێستگه‌نیوز –
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ دووه‌م شه‌و له‌سه‌ر یه‌ك هێرشی كرده سه‌ر ئێران و سوپای ئه‌مریكا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كۆتایی هاتنی خولی نوێی هێرشه‌كانی دژی تاران راگه‌یاند و ئامانجه‌كانی ئاشكرا كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (سێنتكۆم)دا هاتووه، "گه‌ڕێكی دیكه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئێران كه شه‌وی چوارشه‌ممه ده‌ستیپێكرد، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای ئێران بۆ هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان و ده‌ریاوانه مه‌ده‌نییه بێتاوانه‌كان له گه‌رووی هورمز، ده‌ستیپێكرد".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "هێزه‌كانی ئه‌مریكا هێرشیان بۆسه‌ر نزیكه‌ی 90 ئامانجی سه‌ربازی ئێران ئه‌نجامداوه، كه بریتین له سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی، سیستمی چاودێری كه‌ناراوه‌كان، بنكه‌ی هه‌ڵگرتنی مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، توانای ده‌ریایی و ژێرخانی لۆجستی سه‌ربازی به‌درێژایی كه‌ناراوه‌كانی ئێران".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه ئه‌م هێرشانه دوایین هێرشه "دوای هێرشه سه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌وی رابردوو بۆسه‌ر ئێران".
هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا شه‌وی سێشه‌ممه هێرشیان كرده سه‌ر نزیكه‌ی 80 ئامانجی سه‌ربازیی ئێران كه زیاتر له 60 به‌له‌می بچووكی سه‌ر به سوپای پاسدارانی بوون له‌نێو ئامانجه‌كاندا بوون، به ئامانجی "زه‌ره‌ر و زیان گه‌یاندن به ئێران به‌هۆی پێشێلكردنی ئاگربه‌ست كه پێشتر هێرشی كردبووهسهر سێ كه‌شتی بازرگانی له گه‌رووی هورمزدا".
سێنتكۆم له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی ئه‌مریكا به وریایی و به‌هێزه‌وه ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌پێی ڕێنمایی فه‌رمانده‌ی گشتی"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
پێشتر پێگه‌ی هه‌واڵی ئه‌كسیۆس له زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكییه‌وه بڵاویكرده‌وه كه هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا دوو پردی هێڵی ئاسنیان له ئێران بۆردومان كردووه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م هێرشه بۆ سه‌ر ژێرخانی ئه‌و وڵاته له دوای ئاگربه‌سته‌كه‌ی 8ی نیسانه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند كه بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكایان له به‌حره‌ین و كوه‌یت كردۆته ئامانج.
محه‌ممه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران و سه‌رۆكی وه‌فدی دانوستانكاری ئێران، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان، هۆشداری دا به ئه‌مریكا و و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "هه‌ر هێرشێكی ئه‌مریكی به وه‌ڵامێكی هاوشێوه‌ی به‌رپه‌رچ ده‌درێته‌وه".
قالیباف كه سه‌ركردایه‌تی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كات و به یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه سیاسییه دیاره‌كانی ئێران داده‌نرێت، له پۆستێكدا له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئێكس ڕایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر لێبده‌یت، لێت ده‌درێت".
جه‌ختیشی كرده‌وه كه "گه‌رووی هورمز ته‌نیا به پێی رێوشوێنه‌كانی ئێران ده‌كرێته‌وه، نه‌ك له رێی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكاوه".
ڕۆژی چوارشه‌ممه ترامپ ڕایگه‌یاند كه ئاگربه‌سته‌كه "كۆتایی هاتووه" و هێرشێكی توندی كرده سه‌ر سه‌ركردایه‌تی ئێران و به "شێت" و "خراپه" و "ناپیاو" وه‌سفی كرد.
AM:08:13:09/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 492
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت