سوپای ئێران: له هێرشه‌كانی ئه‌مریكادا 8 سه‌ربازمان كوژران
وێستگه‌نیوز –
میدیاكانی ئێران له زاری سوپای وڵاته‌كه‌یانه‌وه كوژرانی هه‌شت ئه‌فسه‌ر و پله‌داری هێزه ئاسمانی و ده‌ریایی ئێرانی به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر هه‌ردوو به‌نده‌ری بوشه‌هر و به‌نده‌ر عه‌باس له باشووری ئه‌و وڵاته راگه‌یاند.
سوپای ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر چه‌ند ئامانجێك له باشووری ئێران، هه‌شت ئه‌ندامی هێزه ده‌ریایی و ئاسمانییه‌كانمان له كاتی به‌رگریكردندا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
* سوپای ئێران ناو و وێنه‌ی هه‌ر هه‌شت كوژراوه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه خاوه‌نی پله‌ی جیاوازی سه‌ربازی بوون له ریزه‌كانی هێزی كۆماری ئیسلامی‌دا.
ئه‌رته‌شی ئێران جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنانی وڵاته‌كه‌ی تا دوا هه‌ناسه كرده‌وه.
هاوكات هۆشداری توندی داوه و هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خوێنی كوژراوه‌كانی كردووه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا (سێنتكۆم) له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی دابوو، به ئامانجی سزادانی تاران و لاوازكردنی تواناكانی له تێكدانی ئاسایشی ده‌ریایی، زیاتر له 80 ئامانجی جیاوازییا له باشووری ئێران پێكاوه.
PM:07:51:08/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت