تره‌مپ: سوریا له لیستی تیرۆر لاده‌به‌م
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه سوریا "به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر" سه‌قامگیر بووه و له لیستی پشتیوانانی تیرۆر ده‌ری ده‌هێنێت.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له په‌راوێزی دیداری لوتكه‌ی ناتۆ له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام دا.
له وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسێكدا كه لێی پرسه‌ی ئایا ئاماده‌یه سوریا له لیستی پشتیوانانی تیرۆر ده‌ربهێنێت؟ تره‌مپ وتی: "پێموایه ئه‌مه ده‌كه‌م. بۆچی نه‌یكه‌م؟ ئه‌و (ئه‌حمه‌د شه‌رع) كارێكی نایابی كردووه...به‌ڵێ ئه‌مه ده‌كه‌م".
هاوكات ستایشی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی ئێستای سوریا كرد و ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی سه‌رۆكی سوریا "كارێكی زۆر باشی كردووه له یه‌كخستنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی".
تره‌مپ دووپاتی كرده‌وه كه سوریا له پرسی حزبوڵای لوبنان ده‌توانێت هاوكار بێت، به‌ڵام هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی زیاتری نه‌دا.
PM:07:26:08/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت