تره‌مپ باسی كوشتنی سه‌ركرده‌كانی ئێران له كاتی پرسه‌كه‌ی خامنه‌ییدا ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
دۆناڵد تره‌مپ له لێدوانێكی مشتومڕاویدا رایگه‌یاند كه "ده‌كرا له‌كاتی پرسه‌ی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری ئێران‌دا هه‌موو سه‌ركرده‌كانی ئێران بكوژرێن".
باسی له‌وه‌شكرد كه پیت هێگسێت، وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا "بیرۆكه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی به‌دڵ بوو"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به گفتوگۆكانی ناو ئیداره‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به بژارده‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تاران.
تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌موو بژارده‌كان له‌سه‌ر مێزن و وتی: "ئه‌مریكا هه‌ر رێوشوێنێك به‌پێویستی بزانێت ده‌یگرێته‌به‌ر بۆ رێگرتن له ئێران له په‌ره‌پێدانی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی یان هه‌ڕه‌شه‌كردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا".
PM:06:04:08/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 564
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت