عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی: په‌نجه‌مان له‌سه‌ر پهلهپیتهكهی چه‌كه‌كانه
وێستگه‌نیوز –
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی راوێژكاری رێبه‌ری باڵای ئیسلامی ئێران له پلاتفۆڕمی (X) نووسیویه‌تی:
1- پێشتر ئاگادارمان كردبوونه‌وه: ناوچه‌كه، شوێنی قوماری سیاسی وڵاته بچووكه‌كان نییه و چه‌ندین جارمان سه‌لماندووه كه هه‌ر كارێك له دژمان، به‌خێرایی وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
2- به‌رپرسیارێتی تێكدانی لێكتێگه‌یشتنه‌كه و دانپێدانانی زاره‌كی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه، له‌لایه‌ن ئه‌و سیاسه‌تبازه دز و ناوداره‌ی ئه‌پستینه‌وه (تره‌مپ) كه چه‌ندین جار به‌كرداری پێشێل كرابوو، جارێكی تر ناوچه‌كه‌ی به‌ره‌و ئاگر ده‌بات.
3- به‌ره‌ی موقاوه‌مه له‌به‌رامبه‌ر سوكایه‌تی و سهركێشییهكان بێده‌نگ نابێت په‌نجه‌مان له‌سه‌ر پهلهپیتهكهی چه‌كه‌كانه.
PM:05:40:08/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت