"ئه‌مریكا هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئێران له‌گه‌رووی هورمز قبوڵ ناكات"
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌رپرسێكی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه ئێران رووبه‌ڕووی لێكه‌وته‌ی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی له گه‌رووی هورمز ده‌بێته‌وه. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مریكا، كرده‌وه‌كانی ئێران له‌و رێڕه‌وه ئاوییه‌دا "به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكات".
ئه‌و به‌رپرسه وتی: " له چوارچێوه‌ی توندكردنه‌وه‌ی ڕێوشوێنه‌كانی دژ به تاران، واشنتۆن ئه‌و مۆڵه‌ته گشتییه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه رێگه‌ی به فرۆشتنی نه‌وتی ئێرانی دابوو".
دوووپاتیشیكرده‌وه كه دانوستانكاران به‌رده‌وامن له كاركردن به نیازپاكی بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ ئێران.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، له بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا له گه‌رووی هورمز هێرش كرایه سه‌ر سێ كه‌شتی، له‌وانه‌ش كه‌شتییه‌كی قه‌ته‌ری بۆ گواستنه‌وه‌ی غازی شل كه ده‌وحه تارانی به ئامانجگرتن كه‌شتییه‌كه تۆمه‌تبار كرد.
PM:11:21:07/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت