تەقینەوە لە دیمەشق روویدا؛ کاروانی ماکرۆن پێش رووداوەکە شوێنەکەی جێهێشتووە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی تەمووزی 2026، لە ناوەڕاستی شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا، دوو تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە ناوچەی پردی فکتۆریا روویاندا، کە دەکاتە نزیک هۆتێلی فۆرسیزنس، ئەو شوێنەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسای لێ دەمایەوە.
بەپێی زانیارییەکان، کاروانی سەرۆکی فەرەنسا تەنها 15 خولەک پێش روودانی تەقینەوەکان، هۆتێلەکەی جێهێشتووە و بەرەو کۆشکی گەل بەئامانجی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع بەڕێکەوتووە، بەوەش لە کاریگەریی تەقینەوەکان دوور بووە.
سەبارەت بە زیانەکان، هەواڵە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی هەردوو تەقینەوەکەوە لە دیمەشق چەند کەسێک بریندار بوون، بەڵام تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان جۆری تەقینەوەکانیان و وردەکاریی زیانەکانیان بە فەرمی رانەگەیاندووە.
AM:10:55:07/07/2026
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت