كۆشكی ئیلیزێ: ماكرۆن له‌گه‌ڵ سورییه‌كان به هه‌موو پێكهاته و مه‌زهه‌به‌كانیانه‌وه كۆده‌بێته‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گه‌یشته دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا، به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆشكی ئیلیزێ، سه‌ردانه‌كه بۆ پاڵپشتیی فه‌ره‌نسایه بۆ سوریایه‌كی ئازاد و فره‌یی، كه رێز له هه‌موو پێكهاته‌كان بگیرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فڕۆكه‌كه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق نیشته‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تێكی ئه‌وروپییه بۆ ئه‌و وڵاته له ماوه‌ی 17 ساڵی رابردوودا.
به‌هۆی نیگه‌رانی ئه‌منییه‌وه، ورده‌كارییه‌كانی به‌رنامه‌ی گه‌شته‌كه‌ی ماكرۆن كه شاندێكی وه‌زاری و بازرگانی یاوه‌ری ده‌كات، بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا "ئیلیزێ"، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئیمانوێل ماكرۆن، له سه‌ردانه‌كه‌یدا پاڵپشتیی فه‌ره‌نسا دووپات ده‌كاته‌وه بۆ "سوریایه‌كی ئازاد و فره‌یی كه ڕێز له هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌گرێت”.
وتیشی: "سه‌ردانه‌كه ئاماژه‌یه‌كه بۆ پشتیوانیی پاریس له پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی سیاسی كه به‌شداریی هه‌موو پێكهاته‌كانی سوریا مسۆگه‌ر بكات، له‌گه‌ڵ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای فره‌یی و رێزگرتن له جیاوازییه‌كان".
هه‌رچه‌نده پاریس دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه دۆخی سوریا هێشتا "ئاڵۆز" و "ناسكه" ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه چاره‌سه‌رێك "ده‌توانرێت به‌ده‌ستبهێنرێت".
جگه له‌وه‌ش، پاریس سه‌ردانه‌كه به "سه‌ردانێكی ئازایانه" ده‌زانێت، چونكه ماكرۆن كاتێكی به‌رچاو له‌وێ به‌سه‌ر ده‌بات، نه‌ك ته‌نها یه‌ك دوو كاتژمێر، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕیاریداوه "سورییه‌كان به هه‌موو پێكهاته، ئیتن و ئاڕاسته‌كانیانه‌وه ببینێت". به‌كورتی ماكرۆن ته‌نها سه‌ردانی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ناكات، به‌ڵكو سه‌ردانی شاری دیمه‌شق و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كات.
ئه‌م سه‌ردانه له‌كاتێكدایه كه بڕیاره سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌بچێت، كه فه‌ره‌نسایش ئه‌ندامیه‌تی.
PM:11:46:06/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت