ترەمپ: تاوەکو پرسەی عەلی خامنەیی کۆتایی دێت دانوستانەکان لەگەڵ ئێران رادەگرین
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 4ی تەموزی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ماڵپەڕی ئەکسیۆسی راگەیاند، "بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوای لێکردم کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت لە کۆشکی سپی"، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی یەک دوو هەفتەی داهاتوودا، دوای گەڕانەوەی ترەمپ لە لوتکەی ناتۆ لە تورکیا لە 7 و 8ی ئەم مانگە ئەم دیدارە ئەنجام بدرێت.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەکردەوە، پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناتانیاهۆ زۆرباشە و لەگەڵ یەکتر دەسازێن و ئەو دەزانێت کێ گەورە و خاوەن بڕیارە.
وەک ئەکسیۆس ئاماژەی پێداوە، ئەمە دەبێتە یەکەم دیداری نێوان هەردوو سەرۆک لە دوای کۆبوونەوەی مانگی شوباتی رابردوو لە ژووری بارودۆخە نائاساییەکان کە تێیدا ناتانیاهۆ پێشنیازی دەستپێکردنی جەنگی هاوبەشی دژی ئێرانی کردبوو.
هەروەها ترەمپ بە ئەکسیۆسی وتوە، "بە وردی چاودێریی پێشهاتەکانی پرسەی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی ئێران دەکەین و ئێرانییەکان بۆ رێککەوتن دەپاڕێنەوە، بەڵام بڕیاردراوە بۆ ماوەی یەک هەفتە دانوستانەکان دابخرێن تا مەراسیمی پرسەکە کۆتایی دێت و لەم ماوەیەشدا هیچ لایەک تەقە لەوی تر ناکات".
ئاماژەی بەوەشداوە، "هەموویان لە مەراسیمەکە کۆبوونەتەوە، بە یەک تەقە (هێرش) دەتوانین هەموویان لەناو ببەین، بەڵام ئێمە ئەمە ناکەین، چونکە ئەگەر وای بکەین کەسمان نامێنێت دانوستانی لەگەڵ بکەین".
ترەمپ گومانی لە گریان و فرمێسکی سەرنشینانی ئێرانی لە رێوڕەسمەکەدا نیشانداوە و دەڵێت، "رەنگە فرمێسکەکان راستەقینە نەبن".
PM:09:38:04/07/2026
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت