جەی دی ڤانس: ئێران یان دەگۆڕێت یان بە تێکشکاوی و لاوازی دەمێنێتەوە


وێستگەنیوز-

جەی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگەیاند، "دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت رێڕەوی دانوستان لەگەڵ تاران بە پابەندبونی سەلمێنراو بەردەوام بێت".

ئاماژە بەوەکرد، "ئێران بە بنەڕەتی دەگۆڕێت، یان بە تێکشکاوی و لاوازی دەمێنێتەوە، بۆیە داوای پابەندبونی هەمیشەیی لە ئێران دەکەین".

جێگری سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەکرد، "لە تاکتیکی فارسەکان بۆ دانوستان تێناگەم".

لەبارەی لوبنان و ئسرائیلەوە ڤانس وتی، "ئێستا لوبنان و ئیسرائیل بە شێوەیەکی راستەوخۆ گفتوگۆ دەکەن، کە ئەمە پێش چەند مانگێک مەحاڵ بوو".

وتیشی، "ئێمە کار دەکەین بۆ یەکخستنی رێککەوتنی ئاشتیی لوبنان و ئیسرائیل لەگەڵ یاداشتی لێکگەیشتنی ئەمریکا و ئێران، بنەمای سەرەکی لە هەردوو بەڵگەنامەکەدا ئەوەیە کە دەبێت رێز لە سەروەریی خاکی لوبنان بگیریت."


AM:11:05:01/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت