"گفتوگۆكانی ئێران و ئه‌مریكا بۆ كاتێكی نادیار دواخرا"
وێستگه‌نیوز –
رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویكرده‌وه كه به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پێكدادانه سه‌ربازییه‌كان و بۆردوومانكردنی پێگه‌كانی یه‌كتر، دانوستانه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا كه بڕیاربوو ئه‌م هه‌فته‌یه له سویسرا به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌ڕ و پێكدادانه سه‌ربازییه‌كان، دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران كه بڕیاربوو ئه‌م هه‌فته‌یه له سویسرا به‌ڕێوه‌بچێت گه‌یشته بنبه‌ست و بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌كه، تاران مه‌رجی نوێی هێناوه‌ته پێشه‌وه و داوا ده‌كات راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له لوبنان بكرێته به‌شێك له هه‌ر رێككه‌وتنێكی كاتی و به‌وشێوه‌یه گفتووگۆكانی په‌كخستووه كه بڕیاربوو رۆژی هه‌ینی ده‌ست پێ بكه‌ن.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه به‌هۆی توندبوونه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان، تاران ئاماده نه‌بووه هیچ شاندێك ره‌وانه‌ی سویسرا بكات بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه دوای ئه‌وه دێت كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا (CENTCOM) رایگه‌یاندبوو، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هێرشه درۆنییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر تانكه‌ره نه‌وتییه‌كان، چه‌ندین پێگه‌ی سه‌ربازی و كۆگای درۆن و سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانییان له ناوخۆی ئێران و دوورگه‌ی قشم بۆردوومان كردووه.
هاوكات لای خۆیه‌وه، سوپای پاسدارانی ئێران به فه‌رمی رایگه‌یاند كه وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هێرشه‌كانی ئه‌مریكا، هه‌شت پێگه و ژێرخانی سه‌ربازیی سوپای ئه‌مریكایان له بنكه‌ی عه‌لی سالم له كوه‌یت و بنكه‌ی هێزی ده‌ریایی پێنجه‌م له به‌حره‌ین كردووه‌ته ئامانج.
PM:09:12:28/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت