نەعیم قاسم: رێککەوتنی ئیسرائیل و لوبنان بە نێوەندگیری ئەمریکا بێبایەخە و شەرعییەتی نییە
وێستگەنیوز-
دوای ئەوەی دوێنێ هەینی ئیسرائیل و لوبنان بە نێوەندگیری ئەمریکا رێککەوتنیان واژۆکرد، ئەمڕۆ شەممە 27ی حوزەیرانی 2026، نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، "ئەم رێککەوتنە پاشەکشەیەکی گەورەیە لە سەروەریی نیشتمانیی لوبنان و دەستکەوتێکی بێبەرامبەرە کە دراوەتە ئەمریکا و ئیسرائیل".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەو دانوستانە راستەوخۆیانەی لە واشنتۆن بەڕێوەچوون، هەوڵێک بوون بۆ سەپاندنی تەسلیمبوون بەسەر گەلی لوبناندا"".
نەعیم قاسم وتی، "رێککەوتنی واشنتۆن بێبایەخە و شەرعییەتی نییە، پێویست بوو لە جیاتی ئەوە، بڕگەکانی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ راگرتنی شەڕ لە لوبنان جێبەجێ بکرایە".
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا رەخنەی لەو بڕگەیە گرت کە کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل دەبەستێتەوە بە چەکدانانی گرووپە چەکدارەکان و باسی لەوەکرد، "ئەمە وا دەکات لوبنان ببێتە یاری دەستی دوژمن".
وتیشی، "شەرعییەت دان بە مانەوەی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان بۆ ماوەیەکی کاتی، دەبێتە هۆی داگیرکارییەکی درێژخایەن و ئەگەری لکاندنی ئەو ناوچانە بە خاکی ئیسرائیلەوە".
نەعیم قاسم جەختی لەوەکردەوە، مقاوەمە هەرگیز مەیدان چۆڵ ناکات و بەردەوام دەبین لە رێگەکەیان تاوەکو ئازادکردنی تەواوەتی خاکەکە، گەڕانەوەی ئاوارەکان، ئازادکردنی دیلەکان و ئاوەدانکردنەوەی لوبنان.
PM:05:06:27/06/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت