ناتانیاهۆ: ئێمە لە لوبنان ناکشێینەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی حوزەیرانی 2026، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوەکردەوە، "کە ئیسرائیل لە لوبنان ناکشێتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد، کە وڵاتەکەی هێشتا "ئەرکەکانی ماوە کە دەبێت بە ئەنجام بگەیەنێت" لە رووبەڕووبوونەوەی "ئێران و حزبوڵڵا و حەماس".
ناتانیاهۆ رایگەیاند، "حکومەتەکەی رێنمایی سوپای وڵاتەکەی کردووە کە "هەرچی پێویست بێت" بۆ پاراستنی دانیشتوانی باکووری ئیسرائیل بیکات و دووپاتیکردەوە وڵاتەکەی "رێگە نادات ئێران چەکی ئەتۆمی دروست بکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئیسرائیل ئاشتی لەگەڵ بەشێک لە دوژمنەکانی بەدەست دەهێنێت".
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی، "تەنها بەهێزەکان لە ژیاندا دەمێننەوە و هیچ شوێنێک بۆ لاوازەکان نییە".
PM:07:06:25/06/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت