تره‌مپ: له‌به‌ر ئه‌ردۆغان به‌شداری لوتكه‌ی ناتۆ ده‌كه‌م
وێستگه‌نیوز -
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به پێدانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی F-35 به توركیا كرد و ده‌ڵێت: "پێده‌چێت ئه‌ردۆغان زۆر دڵخۆش بكه‌م".
ئێواره‌ی چوارشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ مارك روته، سكرتێری گشتیی ناتۆ له وه‌ڵامی رۆژنامه‌وانان له كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌سه‌ر داوای ئه‌و نه‌چووه‌ته نێو ململانێ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران.
تره‌م باسی له‌وه كرد كه "ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوێسته ره‌خنه‌گرانه‌كانی له به‌رامبه‌ر ئیسرائیل، خۆی له چوونه ناو شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران به‌دوور گرتووه و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی وه‌ڵامی داواكاری واشنتنی داوه‌ته‌وه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ستایشی هاوتا توركییه‌كه‌ی كرد و وتی: "ئه‌ردۆغان توركیای خۆش ده‌وێت و هه‌رچیش من داوام لێكردووه كردوویه‌تی".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا نه‌بوایه، به‌شداری لوتكه‌ی ناتۆی نه‌ده‌كرد.
هاوكات ره‌خنه‌ی له هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ گرت كه پشتیوانی ئه‌مریكایان له كاتی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی كۆماری ئیسلامی ئێران نه‌كردووه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێرێك سه‌باره‌ت به داواكاری توركیا بۆ پێدانی بزوێنه‌ری فڕۆكه‌ی ئێف-110 و فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف-35، وتی: "به‌ڵێ، توركیا ئه‌ندامێكی به‌هێزی ناتۆیه و پێده‌چێت شتێك بكه‌م كه ئه‌ردۆغان زۆر دڵخۆش بكات".
لای خۆیه‌وه مارك روته سكرتێری گشتی ناتۆ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند توركیا بنكه‌یه‌كی پیشه‌سازی به‌رگریی گه‌وره و به‌هێزی هه‌یه و كۆمپانیا به‌رگریه‌كانی له سه‌رتاسه‌ری هاوپه‌یمانی ناتۆدا ئاماده‌ن به ئه‌مریكاشه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكاش وتی زۆر كه‌س ئه‌وه له‌به‌رچاو ناگرن كه توركیا له رووی سه‌ربازییه‌وه چه‌نده گه‌وره‌یه.
سه‌باره‌ت به به‌شداریكردن له لوتكه‌یه‌ك له توركیا، دۆناڵد تره‌مپ هه‌روه‌ها رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئه‌و لوتكه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه میوانداری نه‌كرابا، ره‌نگه به‌شداریی نه‌كردبا. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌ردۆغان به شێوه‌یه‌كی شه‌خسی داوای لێكردووه به‌شداری له لوتكه‌كه‌دا بكات و له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش و له‌به‌ر رێزگرتن له سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌شداریی ده‌كات.
AM:09:56:25/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت