وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: كارێك ناكه‌ین ئاسایشی هاوپه‌یمانانمان له كه‌نداو لاواز بكات
وێستگه‌نیوز -
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پابه‌ندبوونی ته‌واوی وڵاته‌كه‌ی به هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی له كه‌نداو دووپات كرده‌وه و رایگه‌یاند كه كارێك ناكه‌ن ئاسایشی هاوپه‌یمانانیان له كه‌نداو لاواز بكات.
ماركۆ روبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه دوێنێ به سه‌ردانێك گه‌یشته ئیمارات و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كوه‌یت، به‌ره‌و به‌حره‌ین به‌ڕێده‌كه‌وێت، رایگه‌یاند كه ئامانجی گه‌شته‌كه‌ی بۆ دڵنیاییدانه به پابه‌ندبوونی ته‌واوه‌تی ئه‌مریكا به هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه.
روبیۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا له شاری كوه‌یت به ڕۆژنامه‌نووسانی وت: "جگه له ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری له‌سه‌ر ئه‌و هاوكارییه نایابه‌ی له ته‌واوی پرۆسه‌كه‌دا پێشكه‌شیان كردین، ده‌مانه‌وێت راوێژیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین ده‌رباره‌ی هه‌ر بڕیارێكی په‌یوه‌ست به گفتوگۆكانی ئێران".
جه‌ختیشی كرده‌وه له‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاتانی كه‌نداو "زۆر ڕاشكاوانه" بوون و "هه‌ستم به هیچ گومانێك نه‌كردووه له‌لایه‌ن وڵاتانی هاوپه‌یمانه‌وه سه‌باره‌ت به پابه‌ندییه ئاسایشییهكانمان".
رۆبیۆ ره‌تی كرده‌وه هیچ وڵاتێكی كه‌نداو ئاماده‌یی ده‌ربڕیبێت بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ ئێران به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رانه له گه‌رووی هورمز و وتی: "هیچ وڵاتێك شك نابه‌م پشتگیری له كۆكردنه‌وه‌ی باج و سه‌رانه له گه‌رووه‌كه‌دا بكات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی ئێران پابه‌ند نه‌بن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان چه‌ندین بژارده‌ی له‌به‌رده‌ستدایه، له نێوانیاندا دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان.
PM:10:42:24/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت