دۆناڵد ترەمپ: ئێران سازشی گەورەی لە دانوستانەکاندا کردووە و جیهان ئارامتر بووە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی حوزەیرانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نوێترین پەیامیدا بارودۆخی ئێستای جیهانی بە ئارامتر وەسف کرد و رایگەیاند کە نرخی نەوت بە خێرایی لە دابەزیندا بووە.
ترەمپ ئاشکرای کرد، کە دوێنێ ژمارەیەکی پێوانەیی بێپێشینە لە مێژوودا تۆمارکراوە، بە جۆرێک 19 ملیۆن بەرمیل نەوت بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە، جەختیشی کردەوە کە لە کاتی پێویستدا ئامادەن سەرجەم کەشتییەکان لە شوێنی خۆیان رابگرن بۆ دووبارە سەپاندنەوەی گەمارۆکان، هەرچەندە ئاماژەی بەوە کرد کە لەم قۆناغەدا سەپاندنەوەی گەمارۆ بەسەر ئێراندا تا رادەیەکی زۆر دوورە لە راستییەوە.
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەش کرد، کە ئێران سازشی گەورەی کردووە و پرۆسەی گفتوگۆکان زۆر باش بەڕێوە دەچن، راشیگەیاند کە ئەم هەنگاوانە دەستەبەری دەستپاکیی دۆسیە ئەتۆمییەکە دەکات، بەڵام هۆشداری دا کە ئەگەر ئێران لەسەر ئەم رێککەوتنانە رازی نەبێت، هیچ دانوستانێکی دیکە لە ئارادا نابێت.
سەبارەت بەو پارانەی کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ ئێران ئازادیان دەکات، ترەمپ روونیکردەوە کە ئەو پارانە ناچنە دەستی تاران، بەڵکو دەچنە ناو هەژمارێکی دەستەبەری کە لەژێر کۆنترۆڵی تەواوی واشنتۆندایە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو پارانە تەنها بۆ کڕینی ماددەی خۆراکی و پزیشکی لە ئەمریکا بەکاردەهێنرێن، وەک گەنم، گەنمەشامی و دەنکە سۆیا، بەمەش دڵنیایی دەدرێت کە داراییەکان تەنها بۆ مەبەستی مرۆیی بەکاردێن.
PM:03:05:23/06/2026
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت