ترەمپ: کێیەر ستارمەر بەهۆی هەڵەکانی لە سیاسەتی وزە و کۆچبەری شکستی هێنا
وێستگەنیوز-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم پەرچەکرداریدا بەرانبەر دەستلەکارکێشانەوەی کێیەر ستارمەر لە سەرۆکایەتی پارتی کرێکاران، رەخنەی توندی لێگرت و هۆکاری پاشەکشەی دەسەڵاتەکەی بۆ خراپ بەڕێوەبردن گەڕاندەوە.
ترەمپ لە کۆشکی سپی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ستارمەر لە سیاسەتی وزەدا هەڵەی کوشندەی کردووە بەوەی پشتی بە نەوتی دەریای باکوور نەبەستووە و رووی لە وزەی تۆرباینەکانی با کردووە، ئەمەش وایکردووە بەریتانیا ببێتە هاوردەکاری وزە لە وڵاتی نەرویجەوە.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، ستارمەر لە پرسەکانی کۆچبەری و تاوان و هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی ناتۆ سەرکەوتوو نەبووە، بە تایبەت لە پرسی رووبەڕووبوونەوەی ئێراندا، ترەمپ ستارمەری تۆمەتبار کرد بەوەی لە سەرەتادا رێگر بووە لەوەی ئەمریکا بنکەی ئاسمانی ئەکرۆتیری لە قوبرس بۆ ئەنجامدانی هێرشەکان بەکاربهێنێت، ئەوەش بووەتە هۆی دروستبوونی گرژی لە نێوان هەردوو وڵات.
ترەمپ وتیشی: "ستارمەر لە کۆتاییدا پاشەکشەی کرد، بەڵام ئەوە هەنگاوێکی هەڵە بوو کە پێشتر رێگری کرد و زیانی توندی پێ گەیاند".
کێیەر ستارمەر رۆژی دووشەممە رایگەیاند کە دەست لە پۆستی سەرۆکایەتی پارتی کرێکاران دەکێشێتەوە، ئەوەش دوای چەند مانگێک لە فشاری ناوخۆیی و پاشەکشەی دەسەڵاتی پارتەکەی لە هەڵبژاردنە ناوخۆیی و هەرێمییەکاندا.
AM:10:08:23/06/2026
ئهم بابهته 336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت