عەباس عەراقچی: پلانێکی گەورەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بۆ ئێران دەستیپێکرد
وێستگەنیوز-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 22ی حوزەیرانی 2026، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەئەنجامی دانوستانەکاندا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی رایگەیاند، نێوەندگیرییە بێوچانەکانی پاکستان و قەتەر پێشکەوتنی گەورەیان بۆ کۆتاییهێنان بەجەنگی لوبنان بەدیهێناوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوەشی ئاشکراکرد، هەناردەکردنی نەوت و بەرهەمە پێترۆکیمیاییەکان لێخۆشبوونیان بۆ کرا، گەمارۆ لادرا، هەندێک لە داراییە بەستووەکان ئازاد کران، و پلانێکی گەورەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بۆ ئێران دەستیپێکرد.
لەکۆتاییدا ئاماژەی بەوەدا، کە "یەکەم تاقیکردنەوەی راستەقینە: سەرکەوتنی ئەو شانەیەیە کە بۆ رێگری لە پەرەسەندنی گرژییەکان لە لوبنان پێکهێنراوە".
AM:08:41:22/06/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت