رۆیته‌رز: دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا "راگیرا" به‌ڵام "كۆتایی نه‌هاتووه"
وێستگه‌نیوز –
ئاژانسی رۆیته‌رز جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له ئێستادا راگیراوه، به‌ڵام به‌ته‌واوی كۆتایی نه‌هاتووه. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن به كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه و ئه‌گه‌ر مه‌رجه گونجاوه‌كان جێبه‌جێ بكرێن، ده‌كرێت دانوستانه‌كان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئه‌و ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه، وه‌ستانی ئێستا، نیشانه‌ی شكستهێنانی پرۆسه‌ی دانوستان نییه. به‌ڵكو ره‌نگدانه‌وه‌ی بوونی ناكۆكی و ئاسته‌نگه كه پێویستی به راوێژكاری زیاتره له نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا، له نێوان هه‌وڵه دیپلۆماسییه به‌رده‌وامه‌كاندا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر مێزی دانوستان.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ شاندی دانوستانكاری ئێران وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رامبه‌ر به هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له دژی وڵاته‌كه‌یان، شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له سویسرا به‌جێهێشت.
سه‌رچاوه ئێرانییه‌كان پشتڕاستیان كرده‌وه كه "به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی دانوستان په‌یوه‌سته به كۆتاییهێنان به شه‌ڕ له هه‌موو به‌ره‌كاندا".
ئه‌ندامێكی شاندی دانوستانكار رایگه‌یاند كه له‌و گفتوگۆیانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو، تیشك خرایه‌سه‌ر پێویستی گه‌یشتن به ئاگربه‌ستێكی هه‌مه‌لایه‌نه له هه‌موو به‌ره‌كان به به‌ره‌ی لوبنانیشه‌وه.
پێشتریش ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی ئێرانی كرد، ئه‌گه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێككه‌وتنێك نه‌كرێت، سه‌ره‌ڕای ده‌ستپێكردنی دانوستانی ڕاسته‌وخۆی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له شاری بورگنستۆكی سویسرا.
PM:10:25:21/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت