قالیباف: خوا بکات شەرمەزاری شەهیدان و گەلی ئێران نەبم


وێستگەنیوز-

یەکشەممە 21ی حوزەیرانی 2026، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران لە دوای گەیشتنی بە سویسرا و دابەزینی لە فڕۆکەخانەی زیوریخ وێنەیەکی لە پاڵ ئەو فڕۆکەیەدا گرتووە و بڵاویکردووەتەوە، کە لەگەڵ شاندی یاوەری گەشتەکەیان پێکردووە و لەسەر فڕۆکەکە بە زمانی ئینگلیزی "هاشتاگی میناب 168" و بە زمانی فارسیش "بە یادی منداڵانی قوتابخانەی میناب" نووسراوە، خۆشی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە.


قالیباف لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی، "منداڵە ستەملێکراوەکانی میناب و سەرجەم شەهیدانی ئێرانی ئازیز بە بەردەوامی، بە چاودێریکاری کردار و رەفتارەکانی خۆمیان دەزانم".

دەشڵێت، "خوا بکات شەرمەزاری شەهیدان و گەلی ئێران نەبم و بەرووی سپیەوە بگەمە کۆڕی هاوڕێکانم، کە بۆ دیداریان کات دەژمێرم".

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی حوزەیرانی 2026، هەردوو شاندی ئەمریکا و ئێران گەیشتنە سویسرا بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان بە نێوەندگیری پاکستان.


AM:10:38:21/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت