وەزارەتی دەرەوەی ئێران: شاندێکمان بۆ بەدواداچوون دەچێتە سویسرا


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 20ی حوزەیرانی 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "شاندێکی ئێرانی بۆ بەدواداچوون و داوای جێبەجێکردنی بەڵێنەکان لایەنی بەرامبەر، دەچێتە سویسرا".


ئاماژە بەوەکراوە، "ئەگەر لایەنی بەرانبەر بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکات، ئەوا تەواوی لێکتێگەیشتنەکەی نێوان ئێمە و ئەمریکا دەکەوێتە مەترسییەوە".

وەک وەزارەتەکە دەڵێت، "ئێمە لە سویسرا داوای جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی ئەمریکا دەکەین و روونی دەکەینەوە کە چۆن بەنیازن بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن".

سەردانی ئەم شاندەی ئێران بۆ سویسرا لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بارەگای خاتەمولئەنبیا رایگەیاند، "گەرووی هورمز بەهۆی پێشێلکارییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و پابەندنەبوون بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن داخرا".

ئاماژە بەوەشکرا، "داخستنی گەرووی هورمز هەنگاوی یەکەمە و هۆشداری دەدەین لە رێوشوێنی زیاتر لە ئەگەری بەردەوامی پێشێلکارییەکان".

هەر ئەمڕۆ شاندێکی ئەمریکی بەرەو سویسرا بەڕێکەوتووە بۆ دەستپێکردنەوەی رێرەوی دانوستانەکان دوای واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی دیجیتاڵی لە نێوان هەردوو وڵاتدا.


PM:05:00:20/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت