دۆناڵد ترەمپ: ئێران 47 ساڵ بەبێ سزا لەتاوان و کوشتن دەربازی دەبوو، تاکو من هاتم هەموو شت گۆڕا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەمە 20ی حوزەیرانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، گەمژەکانی چەپی توندڕەو و دیموکراتە گەوجەکان تێدەگەن کە چەندە باش لەجەنگی دژی ئێران کارمان کردووە، بە جۆرێک وڵاتەکەیان لە رووی سەربازییەوە بە تەواوی تێکشکا.
ئاماژەی بەوەشکرد،ووە، ئۆباما تەنیا بەردەوام بوو لە پێدانی ملیاران دۆلار بەنەختینە پێیان، و هەرگیز سوپای لاوازەکەی ئەوکاتەی ئێمەی بەکارنەهێنا بۆ ئەوەی پێویست بوو بکرێت بۆ راگرتنی گەورەترین پاڵپشتیکەری تیرۆر لە جیهاندا، کە ئێرانە.
ئەوەشی خستەروو، ئەوان هیچ ڕێزێکیان بۆ ئەو نەبوو، وایان دەزانی ئەویش وەک جۆ بایدنی خەواڵوو، سەرکردەیەکی لاواز و بێکاریگەرە، و لەمەشدا %100 راست بوون.
ئاشکراشیکرد، ئێران بۆ ماوەی 47 ساڵ لە تاوان و کوشتن دەربازی دەبوو بەبێ سزا، تا ئەو کاتەی من هاتم، دواتر هەموو شتێک گۆڕا، ئەمریکا گەڕایەوە.
PM:02:45:20/06/2026
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت