ئێران: دەبێت كەشتییەكان داواكارییەكانیان پێشكەش بە ئێمە بكەن بۆ تێپەڕبوون بە گەرووی هورمزدا
وێستگهنیوز-
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند، بەپێى یاداشتی لێكتێگەیشتنەكەیان لەگەڵ ئەمریكا بۆ ماوەی 60 رۆژ هیچ باجێك ناسەپێنن بەسەر ئەو كەشتیانەی لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕ دەبن.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "ئێران خۆی بۆ ماوەی دوو مانگ ئەو باجانە لەئەستۆ دەگرێت و پێویستە لەسەر كەشتیەكانیش بەهۆكاری ئەمنی لەو ماوەیەی بۆیان دیاریكراوە بە گرووی هورمزدا تێپەڕبن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "جموجوڵ و هاتووچۆ لە گەرووی هورمز وردە وردە زیاتر دەبێت، بەپێی یاداشتی لێكتێگەیشتنەكەش دەبێت كەشتییەكان داواكارییەكانیان پێشكەش بە دەستەی ئیدارەی گەرووی هورمزی ئێرانی بكەن بۆ تێپەڕبوون لە گەرووەكە".
PM:10:39:18/06/2026
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت