له هێرشێكدا له حه‌سه‌كه 10 چه‌كداری وه‌زاره‌تی به‌رگریی سوریا بریندار بوون
وێستگه نیوز –
له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداریی نه‌ناسراودا له گونده‌كانی سنووری حه‌سه‌كه پاسێكی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی سوریا كرایه ئامانج، به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 10 چه‌كداری وه‌زاره‌تی به‌رگریی حكومه‌تی كاتیی سوریا بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڵاویكرده‌وه كه له گونده‌كانی سنووری حه‌سه‌كه هێرش كرایه‌سه‌ر پاسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا.
سه‌رچاوه‌كانی كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێن كه "له به‌ره‌به‌یاندا له‌سه‌ر رێگای ته‌ل ته‌مر-سه‌ری كانی له گوندكانی حه‌سه‌كه هێرش كراوه‌ته سه‌ر پاسێكی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا".
ئاماژه‌شیان به‌وه كردووه كه هێرشه‌كه بووه‌ته هۆی برینداربوونی چه‌ند كه‌سێك له چه‌كدارانی وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا.
ڕاپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ژماره‌ی برینداره‌كان گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 10 چه‌كدار.
تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كی فه‌رمی سه‌باره‌ت به بارودۆخی هێرشه‌كه و ئاماری كۆتایی برینداره‌كان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریا كوژرانی ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و برینداربوونی سێ كه‌سی دیكه‌ی له هێرشێكی خۆكوژی داعش له شاری ڕه‌قه له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته راگه‌یاند.
AM:11:17:18/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت