یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران واژۆ كرا
وێستگه‌نیوز –
دوای زیاتر له 100 رۆژ جه‌نگ، ئه‌مریكا و ئێران به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و له ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی ئیسلامئابادیان بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ واژۆ كرد.
پێگه‌ی ئه‌كسیۆسی ئه‌مریكی له زاری دوو به‌رپرسی باڵای ئه‌مریكییه‌وه بڵاویكرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كاتی ئێواره‌خوانێك له كۆشكی ڤێرسای له فه‌ڕه‌نسا كۆپییه‌كی رێككه‌وتنه‌كه‌ی واژۆ كردووه و وێنه‌ی ده‌قه واژۆكراوه‌كه بۆ ئێرانییه‌كان و وڵاتانی نێوه‌ندگیر نێردراوه.
هاوكات میدیای ئێران بڵاویکردەوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران دەقی یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئیسلام‌ئابادی واژۆکرد.
ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ڕایگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده پێشتر بڕیار بوو شانده‌كانی هه‌ردوولا له جنێڤ یان برۆكسل كۆببنه‌وه، به‌ڵام بڕیار درا واژۆكردنه‌كه به شێوه‌ی دیجیتاڵی بێت، بۆیه هیچ رێوڕه‌سمێكی فه‌رمی له سویسرا به‌ڕێوه ناچێت”.
بۆ بینینی ده‌قی یاداشته‌كه‌ش كلیك لێره بكه:
AM:08:26:18/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت