تره‌مپ: هیچ بڕه پاره‌یه‌ك نادرێ به ئێران
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جارێكی تر هۆشداری دا به ئێران و رایگه‌یاند كه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران سه‌ره‌تاییه و گه‌ر باش مامه‌ڵه نه‌كه‌ن، بۆمببارانیان ده‌كات، ده‌شڵێت: "به هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له ئێران وه‌به‌رهێنان ناكه‌ین".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له په‌راوێزی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی گروپی حه‌وت له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه.
* له‌گه‌ڵ نزیكترین هاوپه‌یمانه‌كانمان باسی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنمان له‌گه‌ڵ ئێران كرد و زۆر دڵخۆشن كه له‌گه‌ڵ ئێران گه‌یشتینه ڕێككه‌وتن.
*سه‌ركرده‌كانی گرووپی حه‌وت پشتگیریان له ڕێككه‌وتنی ئێران كرد.
* باسمان له گۆڕینی ڕژێم له ئێران نه‌كرد وه‌ك ئامانج.
* سه‌ركرده‌كانی ئێستای ئێران ڕه‌فتارێكی جیاوازیان كرد و پێمانوتن ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بن، ده‌ست به بۆردومانكردن ده‌كه‌ینه‌وه.
*ئه‌گه‌ر ئێران له ماوه‌ی 60 ڕۆژدا یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن جێبه‌جێ نه‌كات، ئێمه ده‌ست ده‌كه‌ینه‌وه به بۆردومان.
* نه‌مده‌ویست به‌هۆی داخستنی گه‌رووی هورمز، كاره‌ساتی ئابووری ببینم.
* كه‌س له من توندتر نه‌بووه به‌رامبه‌ر ئێران.
* ئۆباما یه‌ك ملیار و 700 ملیۆن دۆلاری كاش به ئێران به‌خشی و ڕێگه‌ی خۆشكرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی.
* له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی ئێران ناتانیاهۆ كه‌مێك توڕه ده‌بێت، به‌ڵام هاوبه‌شێكی باش بوو.
* ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی به كار ده‌هێنا ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌كه‌ی هه‌بووایه.
* ئێمه هیچ پاره‌یه‌ك به ئێران ناده‌ین.
* یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئێران باشه، هه‌مووان د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌قه‌كه بڵاوده‌بێته‌وه.
*له بۆشایی ئاسمانه‌وه له نزیكه‌وه چاودێری شوێنه كۆگا ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ده‌كه‌ین و "تۆز"ی ئه‌تۆمی ئێران به‌ده‌ست ده‌هێنین.
* به‌م نزیكانه یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئێران واژۆ ده‌كه‌ین. ئێران ده‌یه‌وێت ئه‌و ڕێككه‌وتنه واژۆ بكات و جێبه‌جێی بكات و ره‌نگه سبه‌ی یان هه‌ینی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئێران واژۆ بكرێت.
* كۆپییه‌كی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنمان له‌گه‌ڵ ئێران بۆ ئیسرائیل نارد.
* ئیسرائیل ده‌توانێت باشتر كار بكات سه‌باره‌ت به لوبنان.
*گفتوگۆی ته‌كنیكی سه‌باره‌ت به كۆگای ئه‌تۆمی ئێران ده‌ستبه‌جێ ده‌ست پێده‌كات و پرسی مووشه‌كه‌كانی ئێران و گروپه‌كانی له ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ین.
*ڕۆیشتنی ئاسایی نه‌وت له ڕێگه‌ی گه‌رووی هورمزه‌وه ده‌ستبه‌جێ ده‌ست پێده‌كاته‌وه و كه‌شتیوانی له گه‌رووی هورمز به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.
*سه‌ركرده‌كانی ئێستای ئێران به گۆڕینی رژێم ده‌زانم.
*ئه‌مریكا پاره‌یه‌كی زۆری ئێرانی به‌ستووه و ناچار ده‌بین له قۆناغێكدا بیگه‌ڕێنینه‌وه.
*ئێران ده‌ست به سندوقی وه‌به‌رهێنانی 300 ملیار دۆلار ناگات، ئه‌گه‌ر به باشی هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كات.
*سه‌رۆك كۆماری چین و ڕووسیا له پرسی ئێران به ته‌واوی بێلایه‌ن بوون.
PM:08:28:17/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت