دۆناڵد ترەمپ: بەبێ من ئیسرائیل بوونی نەدەبوو
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 16ی حوزەیرانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا رەخنەی لە شێوازی مامەڵەی ئیسرائیل بەرامبەر لوبنان گرت و رایگەیاند، بە بەرپرسانی ئیسرائیلی راگەیاندووە کە پشتگیری لە هێرشەکەی سەر بەیرووت ناکات، ترەمپ جەختی کردەوە کە پێویستە بنیامین ناتانیاهۆ لە ئێستادا بەرپرسیارتر بێت و گوتی: "بەبێ من، ئیسرائیل بوونی نابێت".
سەبارەت بە دۆسیەی وزەی ناوەکی ئێران، ترەمپ هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کرد و رایگەیاند، "ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمی پەرەپێبدات، ئەوا رووبەرووی دۆزەخ دەبێتەوە"، ئاماژەی بەوەش کرد کە تاران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و پێیوایە ئەگەر ئەو لە رێککەوتنەکەی ئۆباما نەکشایەتەوە، تاران دەبووە خاوەنی ئەو چەکە.
ترەمپ رێککەوتنی ئێستای نێوان واشنتۆن و تارانی بە دادپەروەرانە وەسف کرد و رایگەیاند، کە رێککەوتنەکە دەچێتە قۆناغی دووەمەوە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە جیاواز لە سیاسەتەکانی ئۆباما، ئەوان هیچ بڕە پارەیەک بە ئێران نادەن و هیچ وەبەرهێنانێکیش لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا ئەنجام نادەن.
لە کۆتایی قسەکانیدا، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەوان لە ئێران لەگەڵ کەسانی نەرمونیان و باش مامەڵە دەکەن نەک توندرەوەکان، ئەوەشی دووپات کردەوە کە هەموو هەوڵێکیان بۆ رێگریکردنە لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
PM:01:39:16/06/2026
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت