ماکرۆن: وەرگرتنی باج لە گەرووی هورمز پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە
وێستگەنیوز-
سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە پەراوێزی لووتکەی G7دا، هەڵوێستی فەرەنسای بەرامبەر رێککەوتنی ئەمریکا و ئێران و پرسی گەرووی هورمز راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، "فەرەنسا بەشداری لەو هێرشە سەربازییانەدا نەکردووە کە کراونەتە سەر ناوچەکە".
ئاماژەی بەوەکرد، "کارە لە پێشینەییەکانی ئێمە کردنەوەی گەرووی هورمزە بۆ ئەوەی سەدان کەشتی و تانکەری نەوت کە چەندین مانگە گیریان خواردووە، دەرباز بن و نرخی وزە لە جیهاندا دابەزێت".
ماکرۆن دژی وەرگرتنی باجە لە گەرووی هورمز و وتی، "وەرگرتنی باج یان هەر تێچوویەک لە گەرووەکەدا پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و ئێمە بەرگری لەو یاسایانە دەکەین. رێگە نادەین هیچ لایەنێک بە ناوی خزمەتگوزارییەوە باج وەربگرێت".
وتیشی، "فەرەنسا ئامادەیە بۆ هەر ئەگەرێک و لە ماوەی 2 بۆ 3 رۆژدا کەشتی فڕۆکەهەڵگری 'شارل دیگۆل' دەگاتە ناوچەکە بۆ کاری مینڕێژکردن و چاودێری، هەروەها لە سبەینێوە فڕۆکە جەنگییەکانمان و کەشتییە جەنگییەکانمان بۆ کاری هەواڵگری لە ناوچەکەدا دەبن".
ماکرۆن جەختی لەوەکردەوە، "ئەمریکا بۆی نییە بڕیار لەسەر یاساکانی ئەوروپا و فەرەنسا بدات و گفتوگۆکانمان لەگەڵ واشنتۆن رێزدارانە دەبن، بەڵام ئێمە لەسەر سەروەریی یاساکانی خۆمان و پاراستنی بەرژەوەندییەکانمان سووردەبین".
PM:06:31:15/06/2026
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت