كاتز: سوپای ئیسرائیل له ناوچه ئه‌منییه‌كانی لوبنان، سوریا و غه‌ززه ده‌مێنێته‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئیسرائیل كاتز، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه سوپای ئیسرائیل له‌و خاكانه ناكشێته‌وه كه له لوبنان ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه. هۆشداریشیدا له‌وه‌ی گه‌ر ئێران له وه‌ڵامی ڕووداوه‌كانی لوبنان هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل، ته‌لئه‌بیب تۆڵه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه.
كاتز باسی له‌وه‌كرد كه له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل سیاسه‌تێكی ڕوونیان هه‌یه كه سوپا له ناوچه ئه‌منییه‌كانی لوبنان، سوریا و غه‌ززه ده‌مێنێته‌وه.
وتیشی: "كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچه ئه‌منییانه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وته‌كانی سوپای ئیسرائیل له جه‌نگه‌كه‌دا".
ئه‌و وه‌زیره جه‌ختی له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل له لوبنان كرده‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌موو فشاره‌كانی ئێستا و داهاتوو، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه نه‌تانیاهۆ به‌ڕوونی ئه‌مه‌ی به تره‌مپ و به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا راگه‌یاندووه.
وتیشی: "رۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌م بابه‌ته‌م بۆ پیت هێگسێسی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕوون كرده‌وه".
پێشتر ڕۆژنامه‌ی ئیسرائیلی یه‌دیوت ئه‌حرۆنۆت بڵاویكردبووه‌وه كه ناتانیاهۆ تره‌مپی ئاگادار كردۆته‌وه كه ئیسرائیل له لوبنان ناكشێته‌وه.
AM:11:16:15/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت