یاسادانەرانی دیموکراتەکان: ئەمریکا دوای شەڕێکی ناپێویست گەڕایەوە بۆ خاڵی سفر


وێستگەنیوز-

کۆمەڵێک لە یاسادانەرانی پارتی دیموکرات لە کۆنگرێسی ئەمریکا، کە پێشتر دژی هەڵگیرسانی شەڕ بوون بەرامبەر ئێران، پێشوازی لە لێکتێگەیشتنی نوێی نێوان واشنتۆن و تاران دەکەن، ئەوان پێیان وایە ئەمریکا دوای تێوەگلان لە شەڕێکی بێسوود، تەنها دۆخەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ خاڵی سفر.


یاسادانەرانی دیموکراتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم ململانێیە لە بنەڕەتدا پێویست نەبوو، چونکە ئەو رێککەوتنەی ئێستا هاتووەتە ئاراوە، تەنها دۆخەکەی بۆ پێش هەڵگیرسانی شەڕ گەڕاندووەتەوە، بەڵام دوای ئەوەی زیانێکی زۆری مرۆیی و ماددی لێکەوتەوە.

لەمبارەیەوە سیناتۆر کریس کونز، نوێنەری ویلایەتی دیلاوێر رایگەیاند، "هەرچەندە رێککەوتنەکە هەنگاوێکی راستە، بەڵام شەڕەکە نەبووەتە هۆی دابینکردنی ئاسایشی زیاتر بۆ هاووڵاتیان و هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا"، ناوبراو هۆشداریشی دا کە بوونی لێکدانەوەی جیاواز بۆ بڕگەکانی رێککەوتنەکە دەکرێت ببێتە مەترسی.

لەلایەکی تریشەوە، کریس مێرفی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی پیران، وێڕای رەخنەگرتن لە رێککەوتنەکە و ناوبردنی وەک خۆرادەستکردن بە ئێران، جەختی کردەوە کە دەبێت ئەمریکا پێی خۆش بێت، چونکە بەردەوامبوونی ئەو شەڕە شێتانە و نایاساییە وڵاتەکەیانی لاوازتر دەکرد، مێرفی وتیشی: "تەنها دەستکەوتی ئەمریکا کردنەوەی گەرووی هورمزە، کە پێش دەستپێکردنی ململانێکانیش هەر کراوە بووە".



AM:10:50:15/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت