راوێژكاری رێبه‌ری ئێران: حیساباته هه‌ڵه‌كان له به‌یروت، ئارامی نه‌هێشتین
وێستگه‌نیوز –
راوێژكاری كاروباری سیاسی موجته‌با خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای ئێران، رایگه‌یاند كه حیساباته هه‌ڵه‌كان له به‌یروت، ئارامی نه‌هێشتوون، ده‌شڵێت: "كاتی كاتژمێری سفر هاتووه و سه‌كۆكانی موشه‌كه‌كان ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن و فه‌رمان دراوه".
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ولایه‌تی، راوێژكاری كاروباری سیاسی موجته‌با خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای ئێران له پلاتفۆڕمی (X) نووسیویه‌تی:
كاتی كاتژمێری سفر هاتووه، سه‌كۆكانی موشه‌كه‌كان ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كان.
*ئه‌و حیساباته هه‌ڵه‌یه‌ی له به‌یروت ئه‌نجامدرا، هه‌موو دانهبهخۆگرتنێكی كۆتایی پێهێنا، فه‌رمان ده‌رچووه.
*حزبوڵا به‌شێكه له به‌ره‌ی به‌رخۆدان.
*ئه‌گه‌ر ئاگری ئاژاوه‌گێڕی له لوبنان نه‌كوژێته‌وه، ئه‌وا دوو قۆڵی به‌هێزی جوگرافیا- گه‌رووی هورمز و گه‌رووی باب لمه‌نده‌ب- شا خوێنبه‌ری ئابوریتان ده‌خنكێنن تا ده‌گاته خنكاندنی ستراتیژی.
PM:11:52:14/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت