ئیسرائیل بە چڕی بەیروتی بۆردوومانکرد


وێستگەنیوز-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆی یەکشەممە 14ی حوزەیرانی 2026، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک پێگەی سەربازیی حزبوڵڵا لە گەڕەکی زاحییە لە باشووری بەیروتی پایتەختی لوبنان.


دوای هێرشەکەش هەریەک لە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە لە راگەیەنراوێکدا بەرپرسیارێتیی خۆیان لە هێرشەکە راگەیاند.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، "ئەم هێرشانە لە وەڵامی ئەو مەترسییانەدان رووبەڕووی باکووری وڵاتەکەیان دەبنەوە بەوپێیەی رۆژانە بە درۆن و مووشەک لە لایەن حزبوڵڵای لوبنانییەوە دەکرێتە ئامانج".

ئەمە لە کاتێکدایە، ئێران هۆشداری بە ئیسرائیل داوە، ئەگەر زاحییەی بەیروت بۆردوومان بکاتەوە، جارێکی دیکە هێرشی مووشەکی دەکاتە سەری.


PM:02:10:14/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت