ئاژانسی فارسی ئێرانی: ئەمڕۆ ئێران هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکا واژۆ ناکات


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی حوزەیرانی 2026، ئاژانسی فارسی ئێرانی لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاویکردەوە، تاران ئامادە نییە ئەمڕۆ هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ واشنتۆن واژۆ بکات؛ چونکە ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ رۆژی لەدایکبوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئێران نایەوێت ئەم رووداوە بۆ بانگەشەی میدیایی و دەستکەوتی کەسیی ترەمپ بەکاربهێنرێت.


وەک ئاژانسەکە ئاماژەی پێداوە، ترەمپ ئەمڕۆ تەمەنی دەبێتە 80 ساڵ، جەختی لەسەر واژۆکردنی رێککەوتنەکە لەم بەروارەدا کردووەتەوە، بەڵام تیمی دانوستانکاری ئێران دەڵێن، رێگە نادەین ئەم پرسە بکرێتە نمایشێکی سیاسی.

سەرچاوە ئێرانییەکان ئەوەشیان ئاشکراکردووە، رێککەوتنەکە هێشتا بە تەواوی نەگەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و داڕشتنەکەی تەواو نەبووە، بۆیە واژۆکردنی لەم کاتەدا مەحاڵە.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو، "رۆژی یەکشەممە 14ی حوزەیرانی 2026، رێککەوتنێک واژۆ بکرێت و دەستبەجێ گەرووی هورمز بەڕووی هەموواندا دەکرێتەوە"، بەڵام ئێران رەتیدەکاتەوە.


AM:10:06:14/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت