دۆناڵد ترەمپ: ئەو مەرجانەی ئێران بڵاویکردوونەتەوە ساختەن
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ هەینی 12ی حوزەیرانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ئێران کرد و رایگەیاند، "ئەو زانیاری و مەرجانەی لە میدیاکانەوە لەبارەی رێککەوتن دزەیان پێکراوە ساختەن"، هەروەها داوای لە تاران کرد بە خێرایی دۆخی خۆی رێکبخاتەوە.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو مەرجانەی ئێران لە رێگەی میدیاکانەوە بڵاویان کردووەتەوە، هیچ پەیوەندییەکیان بەو خاڵانەوە نییە کە بە نووسراو رێککەوتنیان لەسەر کراوە، وتیشی: "ئەوەی ئەوان لەبارەی هەبوونی رێککەوتن و لێدوانە بێهێزەکانیان دەیڵێن، دوورە لە راستی و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەمانەدا بێمانایە، چونکە بە نیازپاکی کار ناکەن".
لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی ئەمریکا باسی لە هێرشە درۆنییەکەی شەوی رابردوو کرد بۆ سەر چەند کەشتییەکی هیندی لە کاتی دەرچوونیان لە گەرووی هورمز، ترەمپ جەختی کردەوە کە ئەو هێرشە بە تەواوی بەرپەرچ دراوەتەوە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک کارێکە قابیلی قبوڵ نییە.
ئەم پەیامە توندەی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی گەیشتن بە رێککەوتن لە نێوان واشنتۆن و تاران لە میدیاکاندا بڵاوکرایەوە، بەڵام ترەمپ هەموو ئەو زانیارییانەی رەتکردەوە و بە هەواڵی ساختە وەسفی کردن.
PM:05:17:12/06/2026
ئهم بابهته 468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت