وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پێشتر رامانگەیاندووە کە زۆربەی بڕگەکانی رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا یەکلایی کراوەتەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی رێککەوتنیان لەگەڵ ئەمریکا لە پەیامێکدا رایگەیاند، "پێشتر رامانگەیاندووە کە زۆربەی بڕگەکانی رێککەوتنەکە یەکلایی کراوەتەوە، بەڵام لایەنی ئەمریکی ویستویەتی داواکاری نوێ زیاد بکات".


ئاماژە بەوەکراوە، "دەسەڵاتی باڵا پێداچوونەوە بە هەموو بڕگەکانی هەر رێککەوتنێکی ئەگەری دەکات و لە کاتی گونجاودا هەڵوێستی خۆمان رادەگەیەنین".

وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوەکردەوە، "دەقی رێککەوتنەکە نزیکە لە تەواوبوون"، باس لەوەشکراوە، "بەهۆی کردەوەکانی ئێرانەوە گەرووی هورمز بە داخراوەیی ماوەتەوە و پێویستە کەشتییەکان وریابن".

وەک وەزارەتەکە دەڵێت، "وڵاتانی نێوەندگیر چالاکن و پاکستان و قەتەر رۆڵی سەرەکی دەبینن لە نێوەندگیریکردن".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئەمریکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆماری ئیسلامی لەژێر فشاردا بەو رێککەوتنە ڕازی بووە، لە کاتێکدا ئێمە لەسەر هێڵە سوورەکانمان سازش ناکەین".

وەزارەتەکە دەشڵێت، "ئەوەی سەبارەت بە کات و شوێنی واژۆکردنی رێککەوتنەکە باسدەکرێت، تەنها قسەی میدیاییە".


PM:11:43:11/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت