ترەمپ پەشیمان بووەوە و هێرشەکانی ئەمشەوی راگرت


وێستگەنیوز-

ئەمشەو پێنجشەممە 11ی حوزەیرانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال رایگەیاند، "لەبەر ئەوەی دانوستاندنەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتوونەتە بەرزترین ئاستی سەرکردایەتیی ئێران و پەسەند کراون، من وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هێرش و بۆردوومانە پلان بۆدانراوەکانی ئەمشەوم بۆ سەر ئێران هەڵوەشاندنەوە".


ئاماژەی بەوەکرد، "دانوستاندنەکان و خاڵەکانی کۆتایی، هەم لە رووی بیرۆکە و هەم لە رووی وردەکاریی زۆرەوە، لەلایەن سەرجەم لایەنە بەشدارەکانەوە پەسەند کراون، لەنێویاندا ئەمریکا، ئیسرائیل، سعودیە، ئیمارات، قەتەر، تورکیا، پاکستان، بەحرین، کوەیت، ئوردن، میسر و چەندانی دیکە".

ترەمپ باسی لە گەمارۆ دەریایەکان کرد و وتی، "گەمارۆ دەریاییەکە بەتەواوی هێز و کاریگەریی خۆیەوە دەمێنێتەوە تاوەکو ئەم رێککەوتنە تەواو دەکرێت".

وتیشی، "کات و شوێنی واژۆکردنی رێککەوتنەکە بەم زووانە رادەگەیەندرێت".

هەر ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا رایگەیاند، ئەمشەو بە تووندی هێرشەدەکەنە سەر ئێران، بەڵام دواتر پەشیمان بووەوە و هێرشەکەی راگرت.


PM:09:16:11/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت