ترەمپ: کورد چەکەکانی رادەستی خەڵکی ئێران و ئەمەم لەیاد ناچێت
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی حوزەیرانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لە کەناڵی فۆکس نیوز لەبارەی ئەو چەکانەی بۆ ئێرانی ناردووە رایگەیاند، "ئەمریکا چەکی نارد بۆ ئەوەی بگەیێندرێتە دەست خەڵکی ئێران و لە دژی حکومەت بەکاریبێنن، بەڵام کورد چەکەکانیان نەداوەتە خەڵکەکە و بۆ خۆیان هەڵگرتووە".
ئاماژەی بەوەکرد، "لە کورد بێئومێد بووین، ئەوەم لەیاد دەمێنێت، ئەو هەڵوێستەی کوردم لەیاد ناچێت".
ئەم وتانەی سەرۆکی ئەمریکا لەکاتێکدایە، سەرجەم لایەنە کوردییەکان ئەو قسانەی ترەمپ رەتدەکەنەوە و دەڵێن "ئێمە ئەو چەکانەمان نەبردووە".
هەر لە چاوپێکەوتنەکەدا سەرۆکی ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە کە ئەمشەویش بۆردوومانی زیاتری ئێران دەکەن.
PM:06:55:11/06/2026
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت