دۆناڵد ترەمپ: ئەمشەو زۆر بە تووندی لە ئێران دەدەین


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی حوزەیرانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین پەیامیدا لە تروس سۆشیال رایگەیاند، "ئەمشەو زۆر بە تووندی لە ئێران دەدەین، هێزی دەریایی، هێزی ئاسمانی، رادار، سیستمی به‌رگری و هەموو جۆرەکانی تری بەرگرییه‌كانی ئێران، لەگەڵ زۆربەی تواناكانی هێرشكردنی لەناوچوون".


ئاماژەی بەوەشکرد، "لە داهاتوویەکدا نزیکدا دەست بەسەر دوورگەی خارک و شوێنەکانی تری ژێرخانی نەوتی ئێراندا دەگرین و بە تەواوی کۆنترۆڵی بازاڕەکانی نەوت و غازیان دەکەین، رێک وەکو ئەوەی لەگەڵ ڤەنزوێلا کردوومانە، کە ئه‌نجامی ناوازەی بۆ ڤەنزوێلا و بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هه‌بووە".

ئەم پەیامەی سەرۆکی ئەمریکا لەکاتێکدایە، ماوەی دوو رۆژە هێرشەکانی ئەمریکا بە چڕی بۆسەر ئێران دەستیپێکردووەتەوە و ئێرانیش وەڵامی هێرشەکانی داوەتەوە.


PM:04:42:11/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت