سوپای پاسداران: دامه‌زراوه گرنگه‌كانی سوپای ئه‌مریكامان له ئوردون وێران‌كرد
وێستگه‌نیوز -
سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند كه به 12 مووشه‌كی بالیستی هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانیی ئه‌زره‌ق له وڵاتی ئوردون، ده‌شڵێت: "بنكه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی F-35، F-15 و F-16ی ئه‌مریكی و ناوه‌ندی كۆنترۆڵ و فه‌رمانده‌یی سوپای ئه‌و وڵاته‌مان وێرانكردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه:
*وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هێرشه مووشه‌كییه‌كانی سوپای ئه‌مریكا بۆ سه‌ر هاوینه‌هه‌وارێك، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنان، كه‌مپی سه‌ربازی له نزیك كه‌ره‌ج و نه‌زه‌رئاباد، له‌گه‌ڵ بنكه‌یه‌كی خۆجێیی سوپای پاسداران له پێشوا، ئۆپه‌راسیۆنێكی تووندمان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجام دا.
*به 12 مووشه‌كی بالیستی، بنكه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی جۆری F-35، F- 15 و F-16 و دامه‌زراوه گرنگه‌كانی سوپای ئه‌مریكامان له بنكه‌ی ئاسمانیی (ئه‌زره‌ق) له ئوردون وێران‌كرد.
* هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆر له فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكامان تێك‌شكاند.
* ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان تاوه‌كو به‌رده‌وامیی ده‌ستدرێژییه‌كانی دووژمن به‌رده‌وام ده‌بن.
AM:08:59:11/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 540
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت