عەباس عەراقچی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و سعودیە ئەنجامدا
وێستگەنیوز-
نیوەشەوی رابردووی 10ی حوزەیرانی 2026، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، دوو پەیوەندیی تەلەفۆنیی جیای لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە ئەنجامدا، تێیدا دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی باشووری ئێران تاوتوێ کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییانەدا، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمریکای کرد و ئاماژەی بەوە دا، کە "ئەم هێرشانە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی ئێرانن".
هاوکات عەراقچی جەختی لەوە کردەوە، کە "وڵاتەکەمان مافی سروشتی و رەوای خۆیەتی بۆ وەڵامدانەوەی هاوشێوەی ئەو هێرشانە لە لایەن هێزە چەکدارەکانمانەوە.
ئەم پەیوەندییانەی عەراقچی لەکاتێکدایە کە ئێواره‌ی رۆژی 8ی حوزه‌یران هێلیكۆپتهرێکی ئەمریکی، رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی ئێران و ئیسرائیل رایانگه‌یاند كه له وه‌ڵامی داواكارییه‌كی تره‌مپ هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر یه‌كتر راگرتووه، له نزیك گه‌رووی هورمز، له‌كاتی ئه‌نجامدانی دهوریهكدا كه‌وته خواره‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئێرانی به ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره تۆمه‌تبار كرد، لە ئەنجامدا شەوی رابردوو ئەمریکا بۆردوومانی ناوچەکانی سیرک و قیشمی لە ئێران کرد.
AM:08:34:10/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت