ئێران راگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ سەر ئیسرائیل راگەیاند و هۆشداری دەدات


وێستگەنیوز -

ئەمڕۆ دووشەمە 8ی حوزەیرانی 2026، بارەگای خاتەمولئەنبیای سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، رایانگەیاند راگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ سەر ئیسرائیل راگەیاند.


لە راگەیەنراوەکەی بارەگای خاتەمولئەنبیادا، جەخت کراوەتەوە ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە ئەگەر ئیسرائیل بەردەوام بێت لە هێرشەکانی، بەتایبەت بۆ سەر باشووری لوبنان، ئەوا وەڵامی داهاتووی ئێران زۆر توندتر دەبێت.

بارەگاکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە "هێرشەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک وەڵامێک بووە بۆ دەستدرێژییەکانی رژێمی ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمریکا بۆ سەر باشووری لوبنان و ناوچەی زاحییە، ئەوەش لە چوارچێوەی پشتیوانیکردن لە گەلی لوبنان ئەنجامدراوە".

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە بەو هێرشانەی ئەنجامیان داوە، وەڵامێکی پڕ لە ئازاریان بە ئیسرائیل داوە و دەڵێن، ئیسرائیل و پشتیوانانی لەم رووداوانە پەندیان وەرگرتووە.



PM:02:38:08/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو