ئێران هێرشی مووشه‌كی بۆسه‌ر ئیسرائیل ده‌ستپێكرده‌وه
وێستگه‌نیوز –
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه ئێران هێرشی مووشه‌كی بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه و سیستمه‌كانی به‌رگری هه‌وڵی رێگریكردن له مووشه‌كه‌كان ده‌ده‌ن.
سوپای ئیسرائیل له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هێرشی مووشه‌كییان بۆسه‌ر خاكی ئیسرائیل ده‌ستپێكرد.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی كاراكراوه بۆ رێگریكردن له مووشه‌كه‌كان و داواش له هاوڵاتیان كرا به‌رپرسیارانه و به‌پێی رێنماییه‌كان مامه‌ڵه بكه‌ن و له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه‌یاندا بچنه شوێنه پارێزراوه‌كانه‌وه، و له‌وێ بمێنیته‌وه تا ئاگاداركردنه‌وه‌ی زیاتر.
PM:10:12:07/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت