وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل وه‌ڵامی وه‌زیری ناوخۆی توركیا ده‌داته‌وه
وێستگه‌نیوز –
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل وه‌ڵامی وه‌زیری ناوخۆی توركیا ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت "ئۆرشه‌لیم (قودس) قوسته‌نتینه (ئه‌سته‌نبوڵ) نییه و ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی چیتر ناگه‌ڕێته‌وه".
ئیسرائیل كاتز، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له وه‌ڵامی قسه‌كانی مسته‌فا چیفتچی وه‌زیری ناوخۆی توركیا، له هه‌ژماری خۆی له پلاتفۆڕمی (X) جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه شاری (قودس) ئۆرشه‌لیم وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ده‌مێنێته‌وه و هه‌ر خه‌ونێكی سه‌روه‌ری كردنی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا ره‌تكرده‌وه.
كاتز نووسیویه‌تی "ئۆرشه‌لیم (قودس)، قوسته‌نتینه (ئه‌سته‌نبوڵ) نییه و ئیسرائیلیش ئیمپراتۆریه‌تێكی خاچپه‌رستی روو له‌رووخان نییه، به‌ڵكو وڵاتێكی به‌هێز و به‌ئیراده‌یه كه توانای به‌رگریكردنی له خۆی له به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كدا سه‌لماندووه".
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ده‌ڵێت: "ئۆرشه‌لیم (قودس) بۆ ماوه‌ی سێ هه‌زار ساڵه پایته‌ختی جووه‌كانه و بۆ هه‌میشه‌ش وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا ده‌وڵه‌تی عوسمانی كه ئێوه و ئه‌ردۆغان خه‌ونی پێوه ده‌بینن رووخا و هه‌رگیزیش ناگه‌ڕێته‌وه".
ئه‌م وتانه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل دوای ئه‌وه هات كه مسته‌فا چیفتچی، وه‌زیری ناوخۆی توركیا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پارتی فه‌رمانڕه‌وای وڵاته‌كه‌دا، خواست و هیوای خۆی ده‌ربڕی كه ڕۆژێك ببێت به پارێزگاری قودس له سه‌رده‌می ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغاندا.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا وتیشی: "به یارمه‌تی خودا، ئه‌م خاكانه جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی و سه‌روه‌ری ئێمه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خه‌ونی ئه‌و ئه‌وه‌یه له داهاتوودا حوكمڕانی قودس بكات.
كاتز هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و به‌رپرسه‌كانی گرت و وتی ئه‌وان توركیا ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ "سه‌رده‌می تاریكی و دواكه‌وتوویی".
وته‌كانی وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له كاتێكدایه كه له چه‌ند مانگی ڕابردوودا گرژییه زاره‌كییه‌كانی نێوان به‌رپرسانی ئیسرائیل و توركیا له‌سه‌ر پرسه ناوچه‌ییه‌كان و به‌تایبه‌تی دۆخی قودس و شه‌ڕی غه‌ززه زیادی كردووه.
PM:09:46:07/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت