سێنتکۆم: دوو درۆنی ئێرانمان خستەخوارەوە
وێستگەنیوز -
ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی حوزەیرانی 2026، لە راگەیەندراوێکی فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا "سێنتکۆم"دا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە لە ئامادەباشی تەواودان و بە وردی چاودێری جموجووڵەکانی ئێران دەکەن، جەختیش دەکەنەوە کە بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە و ئاسایشی دەریاوانی بەرپەرچی هەر دەستدرێژییەک دەدەنەوە.
هەر لە راگەیەندراوەکەی سێنتکۆم هاتووە؛ "لە سنووری گەرووی هورمز، توانیویانە دوو درۆنی ئێرانی بخەنە خوارەوە بەهۆی ئەوەی هەڕەشەیان لە کەشتییە بازرگانییەکان و جووڵەی دەریایی کردبوو".
ئەم پەرەسەندنە سەربازییانە لە کاتێکدایە، کە لە 10ی نیسانی ئەمساڵەوە بە نێوەندگیری پاکستان ئاگربەستێکی کاتی لە نێوان تاران و واشنتۆن راگەیەندرا بوو، بەڵام بەهۆی بێ ئەنجامبوونی دانوستانەکان و رێکنەکەوتن لەسەر پێشنیازەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگ، ئاگربەستەکە کۆتایی هات.
لە دوو شەو و رۆژی رابردوودا، هێرشی پێچەوانە لە نێوان هەردوولادا دەستی پێکردووەتەوە و جگە لە بنکەکانی ئەمریکا و ئێران، پریشکی ئەو ئاڵۆزییانە گەیشتووەتە ناوچەکانی کوەیت و بەحرێن.
AM:09:08:07/06/2026
ئهم بابهته 564
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت